له خواكوڕك بڕياره‌كان بخوێنه‌وه … بڕیاری نوێ له لیژنه‌ی باڵای رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بۆ هاونیشتمانیان ده‌رچوون
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2021/05/به‌په‌له-خواكوڕك-خواكوڕك-1.jpg)
دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان د. جووتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنفرانسێكى رۆژنامه‌وانيدا گوتى، ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان روو له مه‌ترسییه و له ماوه‌ی رابردووش‌دا هاووڵاتیان به ته‌واوه‌تی پابه‌ندی رێنماییه خۆپارێزییه‌كان نه‌بوونه، بۆیه له‌مه‌ودوا هه‌موو ئه‌گه‌رێك به قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆشه‌وه كراوه ده‌بێت و له‌به‌رده‌م ليژنه ده‌بێت.
گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رله‌وه‌ى بڕيار و رێكار ورێنماييه‌كان بخاته روو له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانييه‌كه‌يدا گوتيشى:”، وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسیارێتی پێویست بۆ سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی گشتی خه‌ڵكی كوردستان هه‌ڵده‌گرن.
بڕیاره‌كانی ئه‌مڕۆی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان به‌م شێوه‌يه‌ى خواره‌وه ده‌بێت:
يه‌كه‌م: پێویستە شوێنە ئایینیی و بازاڕ و مۆڵ و دوکاندار و شوێنە گەشتیارییەکان و چێشتخانە و کافترا و ھۆتێل و مۆتێلەکان، کارمەندانەکانیان ڤاکسین بەکاربھێنن، یان تێستی 72 کاتژمێری پێ بێت. لێژنەکان بە دواداچوونی بۆدەکەن و ھەر شوێنێک سەرپێچی بکات سزا دەدرێت و شوێنەکەی دادەخرێت.
دووه‌م : پێویستە ھەموو فەرمانبەرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڤاکسین وەربگرن و بە ماسکەوە دەوام بکەن، ھەر فەرانبەرێک رێکارەکان جێبەجێ نەکات، ئەوە بەپێی یاسای بەرزەفتی فەرمانبەران مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، لیژنەی ھاوبەشی وەزارەتی تەندروستیی و ناوخۆ و فەرمانگەی ھەماھەنگیی و بە دواداچوونیش ھەڵسەنگاندنی بۆ جێبەجێکردنی رێکارەکان لە گشت دامودەزگاکانی حکومەت دەکات.
سێيه‌م : رێگە نادرێت بە ھیچ کەشتیارێک بێتە ناو ھەرێمی کوردستان ئەگەر ڤاکسینی وەرنەگرتبێت یان تێستی 48 کاتژمێری پێ نەبێت.
چواره‌م : ھەر کۆمپانیایێکی گەشتیاری دەرکەوت تێستی ساختەی پێیە، ئەوە ئەو کۆمپانیایە لە گەشتکردن بۆ ھەرێمی کوردستان قەدەغە دەکرێت.
پێنجه‌م : سەپاندنی بەستنی ماسک لە دامودەزگاکانی حکومەت و شوێنە گشتیی و گەشتیارییەکان تەنانەت بۆ ئەوانەش ڤاکسینیان وەرگرتووە.
شه‌شه‌م : قەدەغەکردنی بە تەواوەتی ھەموو کۆڕ و کۆبوونەوە و کۆنفرانسەکان و چوونە سەرقەبران.
حه‌وته‌م : مەلەوانگە و شوێنە وەرزشییەکان کراوەبن بە مەرجی جێبەجێکردنی رێکارە تەندروستییەکان.
هه‌شته‌م : ھۆڵی سینەماکان لە گشت مۆڵ و بازاڕەکان بە داخراوی دەمێنێتەوە.
نۆيه‌م : داخستنی تەواوی ھۆڵی بۆنە و ئاھەنگ و مەراسیم و ھۆڵەکانی ناو ھۆتێلەکان.
ده‌يه‌م : دانانی پرسە بە ھەموو شێوەیێک قەدەغەیە و ھەر کەسێک پابەند نەبێت بە بڕێک پارە سزا دەدرێت و لیژنەکانی قائیمقامیەتیش بە دواداچوون بۆ جێبەجێکردنی دەکەن.
يازده‌م : شوێنە ئایینییەکان بە جێبەجێکردنی رێکارە تەندروستییەکان کراوە دەبن و ھەر شوێنێک پابەند نەبێت ئەوە سزا دەدرێت و دادەخرێت.
دوازده‌م : ژووری ئۆپەراسیۆن لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەبێت ئەم رێکارانە وەک خۆیان جێبەجێ بکەن و دەستەلاتیشیان پێ دەدرێت ئەگەر پێویست بێت رێکارەکان توندتر بکرێت.
سێزده‌هه‌م: لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا داوا لە میدیاکان دەکات ھاوکار بن لە ھۆشیارکردنەوەی ھاووڵاتییان.
چوارده‌هه‌م برياريش : ئەم رێکارانە بۆ ماوەی ھەفتەیێک دەبێت و لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە رۆژی 3-8-2021 جارێکت دیکە کۆدەبێتەوە و ھەڵسەنگاندن بۆ پرسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان دەکات.