ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان : وەرگرتنی پاره‌ له كاتی كڕین و فرۆشتنی پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون قه‌ده‌غه‌ كرا

 سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند : هەموو وەبەرهێنەرانی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون کە تملیک نەکراون بە نووسراو ئاگادار کراونەتەوە کە نابێ هیچ پارەیەک بەناوی مامەڵە و کڕین و فرۆشتن لە خاوەنی یەکەکانی نیشتەجێ بوون وەربگیرێ،
ئەوەشی خستەڕوو هەر خاوەن پڕۆژەیەک پێچەوانەی ئەو بڕیارە بێت، ڕێکاری یاسایی دژی دەگیرێتەبەر، و هەر وەبەرهێنەرێکی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون پابەند نەبێت ئەوە دەدرێتە داواکاری گشتی.
دکتۆر محەمەد شوکری به‌ نووسراوێكى فه‌رميى كه‌ وێنه‌يه‌كى دراوه‌ به‌ ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك رايگه‌ياند : “ئاگاداری سەرجەم وەبەرهێنەرانی پڕۆژە نیشتەجێیەکان ئەو پڕۆژە نیشتەجێیانەی ( تملیک ) نەکراون ده‌كه‌ينه‌وه‌ لەکاتی گۆڕینی گرێبەست و کڕین و فرۆشتن بە یەکەکان لە لایەن هاوڵاتیان نابێت پارە لە کەس وەربگیرێت تەنانەت پارەی پارێزەرانیش نابێت فەرز بکرێت لەسەریان.
بە پێی نووسراووێکی دەستەی وەبەرهێنان کە لە ١٢ی تەمووزی ٢٠٢١ بۆ هەموو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی وەبەرهێنان نێردراوە و لە بابەتێکی گرنگ ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەی ئاگادارکردووه‌تەوە، لە نووسراوەکە هاتووە ” ئاگاداری گشت وەبەرهێنەری پڕۆژەکانی نیشتەجێیەکان بکرێتەوە کە پڕۆژەی تەملیک نەکراون، لە کاتی گۆڕینی گرێبەست و کڕین و فرۆشتن بە یەکەکان لە لایەن هاووڵاتییان نابێ، پارە لەکەس وەربگیرێ، تەنانەت نابێ پارەی پارێزەریش فەرز بکرێ”.
هه‌روه‌ها له‌ نووسراوه‌كه‌ هاتووه‌ :” وەرگرتنی پاره‌ له كاتی كڕین و فرۆشتنی پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون قه‌ده‌غه‌ كرا، ئاگاداری بۆ سەرجەم وەبەرهێنەرانی پڕۆژە نیشتەجێیەکان ئەو پڕۆژە نیشتەجێیانەی کە ( تملیک ) نەکراون لەکاتی گۆڕینی گرێبەست و کڕین و فرۆشتن بە یەکەکان لە لایەن هاوڵاتیان نابێت پارە لە کەس وەربگیرێت تەنانەت پارەی پارێزەرانیش نابێت فەرز بکرێت لەسەریان و بە پێی نووسراوێك، دەستەی وەبەرهێنان لە گرێبەستی کڕین و فرۆشتن بە یەکەکانی نیشتەجێبوون، وەرگرتنی پارە له‌ كاتی كڕین و فرۆشتندا بۆ گۆڕینی ناوی خاوه‌نداریه‌تی، یان هه‌ر مه‌به‌ستێكی تر قەدەغە دەکا.
Back to top button