سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له پاتريارك مار گۆرگيس سڵيوا ده‌كات
به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يامێكى سه‌ره‌خۆشيدا بۆ به‌ڕێز قه‌داسه‌تی پاتريارك مار گۆرگيس سڵيوا، پاترياركى كه‌نيسه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ئاشوورى، به‌بۆنه‌ى كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو خاتوو په‌ننا دانيال سڵێواى خوشكيانه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له به‌ڕێزيان كرد.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز قه‌داسه‌تی پاتريارك مار گۆرگيس سڵيوا و خانه‌واده‌ى به‌ڕێزيان، هيواى خواست خوای مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى و سه‌بووريى خانه‌واده و كه‌سوكاريان بداته‌وه.