ئەمڕۆ ئیبراھیم رەئیسی سوێندی یاسایی دەخوات

بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە 5-8-2021 سەرکۆماری نوێی ئێران دەست بەکار بێت.

لە رێڕەوسمێکدا، کە ئێوارەی ئەمڕۆ لە پەرلەمانی ئێران ساز دەکرێت، ئیبراهیم رەئیسی وەک هەشتەم سەرکۆماری ئێران دوای شۆڕشی ئیسلامی لەو وڵاتە بە سەرۆکایەتیی ئایەتوڵڵا روحوڵڵا خومەینی لە ساڵی 1979، سوێندی یاسایی دەخوات و دەست بەکار دەبێت.

راگەیاندنەكانی ئێران بڵاویان کردووەتەوە، ژمارەیەك سەركردەی وڵاتان بەشداری رێوڕەسمەکە دەکەن لە نێویشیاندا نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ھەرێمی کوردستان و رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمان.

ھاوكات بەھۆی ئەو رێوڕەسمە ئەمڕۆ لە تاران پشووی فەرمی راگەیاندراوەو لەكاتی رێوڕەسمەكەشدا گەشتەكان بەسەر ئاسمانی تاران دەوەستێندرێن.

Back to top button