دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران: هاووڵاتیان دەتوانن بە ئۆتۆمبێلی خۆیان سەردانی ئێران بکەن
لەمەودا هاووڵاتیانمان بە چەند مەرجێک دەتوانن بە ئۆتۆمبێلی خۆیان سەردانی وڵاتی ئێران بکەن .
له راگهيێندراوێكدا، بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران رايگهياند،” ئاگاداری هاووڵاتیان و گەشتیارانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە، ئەوانەی بە نیازن بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی ئێران بکەن،دەتوانن لە رۆژی سێشەممەوە 10-08-2021 بە ئۆتۆمبێلی تایبەتیی خۆیان سەردانی ئێران بکەن.”
له راگهيێندراوهكهى دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ههروهها باسی چەند رێکارێک دەکات و گەشتیارانی لێ ئاگادار دەکاتەوە كه لهم خاڵانه پێكهاتووه:
يهكهم: پێویست ناکات هیچ گەشتیارێک سەردانی کۆمپانیای (شەو و رۆژ ) بکات.
دووهم: پێویستە دەفتەری رێگەپێدانی گومرگییان پێبێت.
سێيهم: پێویستە مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتیان هەبێت.
چوارهم: پێویستە ساڵیانەی ئۆتۆمبێل بە ناوی خودی گەشتیارەکە بێت.
پێنجهم: هەر گەشتیارێک بیەوێت کەمتر لە 10 رۆژ بە ئۆتۆمبێلی خۆی لە ئێران بمێنێتەوە پێویست بە وەرگرتنی تابلۆی ئێرانی (پلاک) ناکات.
شهشهم: ئەگەر هەر گەشتیارێک بیەوێت زیاتر لە 10 رۆژ بە ئۆتۆمبێلی خۆی لە ئێران بمێنێت پێویستە تابلۆی ئێرانی (پلاک) وەربگیرێت.
حهوتهم: چوونی گەشتیاران بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان بۆ ئێران بە تەنیا بە رۆژ دەبێت و بە شەو نابێت.
ههشتهم: کاتی گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان بە شێوەی 24 کاژێرییە.
نۆيهم: ئەو گەشتیارانەی کە زیاتر لە 10 رۆژ بە ئۆتۆمبێلی خۆیان لە ئێران دەمێننەوە بە تەنیا رۆژی هەینی لە بە پشوو و لە بەر بابەتی وەرگرتنی پلاک ناتوانن سەردانی ئێران بکەن.
دهيهم: رسوماتی دڵنیایی(بیمە) و دەستەبەری (ضمان) گەڕاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکە لەناو گومرگی ئێران دا کەمتر لە 105 دۆلاری ئەمریکییە.
يازدهم: گەشتیاران هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندی بە بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆنەران ) بکەن لهسهر ئهم ژمارانه: 07504643929، 07504736672، 07507943539.