گوته‌بێژى حكوومه‌ت، هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕ و په‌یجی لڤین پرێس ڕه‌ت ده‌كاته‌وه
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌والێكى ماڵپه‌ڕ و په‌یجی لڤین پرێس، ڕه‌تده‌كاته‌وه و ده‌لێ: نابه‌رپرسانه پزیشكێكیان به برای من ناوهێناوه، كه هیچ بنه‌مایه‌كی ڕاستی تێدا نییه.
له‌روونكردنه‌وه‌يه‌كدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10/8/2021، د. جووتیار عادل، له په‌يجى فه‌رميى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى (فه‌يسبووك) ڕای گه‌یاند: ماڵپەڕ و پەیجی لڤین پرێس، بەشێوەیەکی زۆر نابەرپرسانە زانیارییەکی لە بارەی پزیشکێک بەناوی (ئەحمەد عادل محەمەد) بڵاو کردووه‌تەوە گوایە برای منە، “ئێمە سەرلەبەری ئەو هەواڵە ڕەت دەکەینەوە.”
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،ده‌شلێت:” ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو ماڵپەڕ و پەیجە دەگرینە بەر”.ى