ليوا یەحیا رەسول: سوپای عێراق و پێشمەرگە و هاوپەیمانان كۆبوونەوەیەكی گرنگیان ئەنجام دا
ليوا یەحیا رەسول ده‌لێ: كۆبوونەوەیەكی گرنگمان لەگەڵ پێشمەرگەی كوردستان و هێزەكانی هاوپەیمانان لە هەولێر ئەنجام دا.
ليوا یەحیا ڕەسوول گوتەبێژ بەناوی مستەفا كازمی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆى نێوان شاندى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه لە هەژماری خۆى لە (تویتەر) نووسيوويه‌تى:” كۆبوونەوەیەكی گرنگی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە هەولێر بە ئامادەبوونی سوپای عێراق و پێشمەرگە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجام درا.
ليوا يه‌حيا ڕه‌سوول له تويته‌كه‌ى هه‌روه‌ها نووسیویەتی:” هەریەك لە عەبدولئەمیر شەمەڕی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق و، جەمال ئیمینكی سوپاسالاری پێشمەرگە و، ژمارەیەك لە فەرماندە ئەمنییەكانی هێزەكانی هاوپەیمانان بەشدارییان لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی هەولێر كردووە.
هه‌وه‌ها باسى له‌وه‌شكردووه‌كه كۆبوونەوەكە بە مەبەستی تاوتوێكردنی ئەو ئۆپەراسیۆنانە بووە كە تایبەت بە نەهێشتنی چالاكییەكان و هێزەكانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش ئەنجام دەدرێن.
عقدت قيادة العمليات المشتركة في اربيل اجتماعاً مهماً ضم كل من السيد الفريق اول الركن عبد الامير الشمري نائب قائد العمليات المشتركة، ورئيس قيادة البيشمركة وعدد من القيادات الامنية مع التحالف الدولي لمناقشة وتنسيق العمليات العسكرية في مناطق الاهتمام الامني المشترك ضد عصابات #داعش. pic.twitter.com/1Jo79QOQdx
— يحيى رسول | Yehia Rasool (@IraqiSpoxMOD) August 12, 2021