سەرکردەکانی جی 7 لەبارهى ئهفغانستان كۆدهبنهوه
کۆشکی سپی ڕایگەیاند، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا گفتوگۆیان لەسەر قەیرانی ئەفغانستان کردووەو ڕەزامەندییان نیشاندا لەسەر ئەنجامدانی لوتکەی G7 لە هەفتەی داهاتوو.”
کۆشکی سپی لە لێدوانێکی کورتدا ڕایگەیاند: بایدن و جۆنسن ڕێککەوتوون کە هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەی سەرکردەکانی جی 7 ئەنجام بدەن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ستراتیژی و نزیکبوونەوەیەکی هاوبەش بۆ ئەو قەیرانە خێرایەی ئەفغانستان دوای ئەوەی تاڵیبان کۆنترۆڵی تەواوی ئەو وڵاتەی كرد.”
س: ئهلشهرقيه