جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان: لە ماوەیەکی زۆر کورت‌دا هێزەکانی پێشمەرگە بە تەواوی یەکدەخرێنەوە
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە ماوەیەکی کورت‌دا هێزەکانی پێشمەرگە یەکدەخرێنەوە و دەخرێنە ژێر دەسەڵاتی وەزارەتی پێشمەرگە.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری سەربازی، لە چاوپێکەوتنێکی رادیۆی (دەنگی ئەمریکا)دا رایگەیاندووە: هێزه‌کانی پشتیوانی یه‌ک و دوو، کە هه‌موو چه‌که قورسه‌کانی پێشمه‌رگه له‌ژێر دەستی ئەو دوو هێزه‌دایە و 15 هەزار پێشمەرگەیان هەیە ”چوونه‌ته ژێر فه‌رمانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
شێخ جەعفەر لەبارەی رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، رایدهگهێنێت: ئومێدێکی زۆر هه‌یه له سه‌قفێکی زه‌مه‌نیی زۆر کورت‌دا هه‌موو هێزه‌کانی پێشمه‌رگه یه‌کبگرنه‌وه و بچنه‌ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە بوونی رێگرییەک لە یەکخستنەوەی هێزەکان کردووە و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات: جاران ڕێگریه‌ک هه‌بوو بۆ ئه‌وه، به‌ڵام ئێستا ده‌توانم بڵێم به‌شی زۆری ڕێگرییه‌کان له‌به‌رده‌می ئه‌و پرۆسه‌یه نه‌ماوه، ئومێدێکی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌یه‌کی کورت‌دا سوپایه‌کی یه‌کگرتووی پێشمه‌رگه‌ی پڕ مه‌شق و پڕ چه‌ک بۆ پارێزگاری له دهستکهوتەکان و ڕووبه‌ڕووبوونەوەی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ده‌ره‌وه یان ناوه‌وه، دروست بکرێت.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ده‌شڵێت، کە هاوپەیمانان هەموو پێویستییەکانی یەکخستن و رێکخستنەوەی پێشمەرگە دابین دەکەن، ”ده‌توانم بڵێم له‌ماوه‌یه‌کی کورت‌دا“ یەکخستن و رێکخستنەوەکە ده‌کرێت، کە ئەو ماوە کورتە دەوروبەری ساڵێکە و هێزەکانی پێشمەرگە بەتەواوی یەک دەگرنەوە.
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێیوایە پێویستە هاوکات لەگەڵ چاکسازی لەناو هێزەکانی پێشمەرگە و وەزارەتی پێشمەرگە، چاکسازی لەناو هێزە ناوخۆییەکانی وەک پۆلیس و ئاسایشیشدا بکرێت.