نێچیرڤان بارزانی: سه‌ردانی بۆرێڵ نیشانه‌ی پابه‌ندی ئه‌وروپایه به پشتیوانیكردنی هه‌رێمی كوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ستایشی سه‌ردانی جۆزێپ بورێل، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و ئاسایشی ئه‌وروپای بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد و رایگه‌یاند، “هه‌رێمی كوردستان پابه‌نده به رێزگرتن له به‌ها هاوبه‌شه‌كان و ئازادی راده‌ربڕین و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی ئاینیی و نه‌ته‌وه‌یی له هه‌رێمی كوردستان”. له به‌رامبه‌ریشدا جۆزێپ بورێل رایگه‌یاند، هاتووه بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌رببڕێت و بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، بنكه‌یه‌كی دیكه‌ی راوێژكاری یه‌كێتی ئه‌وروپا له هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، نێچیرڤان بارزانی و جۆزێپ بورێڵ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گفتوگۆكانیان خسته‌ڕوو.
پوخته‌ی وته‌كانی نێچیرڤان بارزانی
ئه‌م سه‌ردانه زۆر به‌ڕێز ده‌نرخێنین، كه له كاتێكی گرنگدا ئه‌نجام ده‌درێت و نیشانه‌ی پابه‌ندی یه‌كێتی ئه‌وروپایه به‌رامبه‌ر به عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرس گفتوگۆمان كرد، له‌وانه: ئاسایش و سه‌قامگیری په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا، شه‌ڕی داعش و هه‌ڕه‌شه‌كانی، هه‌ڵبژاردنی گشتیی عێراق، دۆخی ناوچه‌كه و پرسی كۆچ و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خ.
سوپاسی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كه‌ین بۆ پشتیوانی كوردستان و عێراق له شه‌ڕی داعش، هه‌روه‌ها بۆ هاوكاری مرۆییان.
یه‌كێتی ئه‌وروپا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بۆ په‌ره‌پێدان به توانا مرۆییه‌كان هاوكارییان كردووین.
گۆڕانی كه‌شوهه‌وا كاریگه‌ری له‌سه‌ر جیهان هه‌یه و ئێمه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كاریگه‌رییه نین، تا دێت روونتر ده‌بێته‌وه كه گۆڕانی كه‌شوهه‌وا بۆ ئاسایش و پێشكه‌وتنی عێراق مه‌ترسییه.
خۆشحاڵین، كه سێ پارێزگای هه‌رێمی كوردستان له په‌یمانی پارێزگارانی ئه‌وروپا ئه‌ندامن، به پشتیوانی ئه‌وروپا پلانی خۆگونجاندنی كه‌شوهه‌وا و وزه‌یان په‌ره‌پێداوه.
یه‌كێتی ئه‌وروپا هانده‌ده‌ین، به‌رده‌وام بێت له پشتیوانی هه‌وڵه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كاریگه‌ری تێكده‌رانه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا.
هه‌روه‌ها داوای لێده‌كه‌ین بۆ به‌هێزكردنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت، چاكسازی، به‌رقه‌راركردنی یاسا، فه‌رمانڕه‌وای درووست، تواناسازی ژنان و لاوان و هاوكاری له بواری زانكۆ و ئه‌كادیمی و پێشخستنی كه‌رتی ئیداری و دادوه‌ری پشتگیریمان بكه‌ن.
داوا ده‌كه‌ین هاوكار بن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو روویه‌كه‌وه له په‌یوه‌ندی عێراق و ئه‌وروپا سوودمه‌ند بێت.
به‌ڕێز بۆرێل ده‌مه‌وێت جارێكی دیكه پابه‌ندی خۆمان له په‌ره‌پێدان و به‌ها هاوبه‌شه‌كانمان (دیموكراسی، ئازادی راده‌ربڕین، رێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ، پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه و ئازادی ئاینی و پێكهاته‌كان) دووپات بكه‌مه‌وه.
پوخته‌ی وته‌كانی جۆزێپ بورێل
گفتوگۆیه‌كی به‌رهه‌مدارمان هه‌بوو له باره‌ی پرسه هاوبه‌شه‌كانه‌وه. سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ندێك له‌و پرسانه‌ی باسكرد. زۆر سووپاسی ده‌كه‌م بۆ ئه‌و به‌رچاو روونییه.
ئێمه ده‌زانین هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی كاتێكی سه‌خت ده‌بێته‌وه. له رابردووش‌دا رووبه‌ڕووی چه‌ندین ئاڵنگاری و كاتی سه‌خت بووه‌ته‌وه.
من لێره‌م بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپاتبكه‌مه‌وه. ئێمه ده‌مانه‌وێت وه‌كو هاوپه‌یمانێكی گرنگ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بمێنینه‌وه.
له‌م كاته سه‌خته‌دا، كه له ناوچه‌كه هه‌یه، هه‌رێمی كوردستان رۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێت له هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه له عێراق و ناوچه‌كه.
خۆشحاڵین، كه ببینین په‌یوه‌ندییه‌كی باشتر له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا هه‌بێت. ئێمه‌ش ئاماده‌ین بۆ باشتركردن و به‌هێزكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه.
ئێمه به گرنگییه‌وه ده‌ڕوانینه رۆڵی هه‌رێمی كوردستان له هاوكاریكردنی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش. هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و رۆڵه‌ی جهنگاوهرانتان هه‌یانبووه له‌و شه‌ڕه‌دا.
ئێمه له یه‌كێتی ئه‌وروپا به جددی و به فراوانی پابه‌ندین به پشتیوانیكردنی هه‌رێمی كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش.
ده‌شزانین داعش كۆتایی نه‌هاتووه. خۆشحاڵم كه بڵێم ئێمه رۆڵی راوێژكاری درێژده‌كه‌ینه‌وه و بنكه‌یه‌كی دیكه له هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی راوێژكاری پێشكه‌ش به هه‌رێمی كوردستان بكات. هیوادارین زیاتر سوود له‌و رۆڵانه‌مان وه‌ربگرن.
هه‌روه‌ها ستایشی رۆڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌م كرد، له‌و رۆڵه‌ی هه‌یبووه، به تایبه‌تی له له‌خۆگرتنی هه‌زاران ئاواره، به تایبه‌تی ئێزدیی و كریستیانه‌كان. ئێوه توانیتان له ماوه‌ی شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای شه‌ڕی داعشدا، زیاتر له ملیۆنێك ئاواره وه‌ربگرن. من هه‌رگیز وێنه‌یه‌كی له‌و جۆره‌م نه‌بینیوه له هیچ وڵاتێكدا. ده‌زانم چه‌نده فشاری ماددی و ئابووری كه‌وتووه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به هۆی ئه‌و میواندارییه‌وه. بۆیه ئێمه ستایشی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین.
ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش بڵێم نزیكه‌ی 940 هه‌زار ئاواره ده‌ستیان به هاوكارییه مرۆییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا گه‌یشتووه، له‌و هاوكاریانه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین.
ئێمه پرسه‌كانی ناوچه‌كه‌شمان تاوتوێكرد، كه ناوچه‌یه‌كی ئاڵۆز و دژواره. ده‌بینین رووداوه‌كانی ئه‌فغانستان و پرسی په‌نابه‌ران كه گرنگه بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا له ئارادان.
خۆشحاڵم به‌و گفتوگۆ گه‌رمه‌ی هه‌مانبوو، له باره‌ی مافه‌كانی مرۆڤ، ئازادی راده‌ربڕین و ئازادی میدیا، زۆر گرنگه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی چالاك هه‌بێت، ئه‌مانه هه‌مووی بناغه‌ی سه‌ره‌كی دیموكراسییه‌كی پته‌وه، كه میدیای ئازاد و ئازادی راده‌بڕین هه‌بن. ئه‌مه په‌یامی من بوو بۆ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان.
هیوادارم گفتوگۆكان به‌رده‌وام بن، گفتوگۆی به‌نرخمان هه‌بێت، هیواداریشم درێژه به‌و گفتوگۆیانه بده‌ین له ئاینده‌دا.