به‌چاودێری مه‌سرور بارزانی پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی كاره‌با له‌هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌

وه‌زاره‌تی كاره‌با رایده‌گه‌ێنێت: سبه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی كاره‌با له‌هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌.

له‌ راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: سبه‌ی سێشه‌ممه‌ 21 – 9 – 2021 ، به‌چاودێری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ مه‌راسیمێكدا، وێستگه‌ی 132 كه‌ی ڤی گه‌ڕه‌كی نووسه‌ران ده‌كرێته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی كاره‌با رایده‌گه‌ێنێت: پڕۆژه‌كه‌ به‌ گوژمه‌ی ی 13 ملیۆن و 182 هەزار دۆلار جێ به‌جێكراوه‌.

Back to top button