گۆرانیبێژێكی كورد لە ناو داعش كوژرا

خواكوڕك

لەدوای دروستبوونی داعش ژمارەیەك كورد چونە ریزەكانی تیرۆر, لە موسڵ و رەققە پەیوەندیان بە داعشەوەكرد, كە لە رابردوودا بەشێكی زۆر لەوانە لە رووبەرووبوونەوە لەگەڵ پێشمەرگە كوژراون یان لە لایەن ئاسایشی كوردستان دەستگیر كراون, لە دواهەمین شەڕی كوردێكی تری رۆژهەڵاتی كوردستان لە ناو داعشدا كوژراوە، كە پێشتر لە زەماوەندەكاندا گۆرانی وتووە. ئەو كوردە یەكێك بووە لە ئەندامانی كەتیبەی سەڵاحەدینی تایبەت بە كوردەكانی ناو داعش

“شەهاب كوردی” لە شەڕەكانی ئەم دوواییەی داعشدا كوژراوە. ناوبراو خەڵكی ناوچەی سەرپێڵ زەهاوە لە پارێزگای كرماشانی رۆژهەڵاتی كوردستان و پێشتر گۆرانی بێژ بووە و بۆ ماوەیەكی زۆر لەگەل گرووپێكی مووزیكدا بەشداریی لە بەڕێوەبردنی شایی و گۆڤەندی كوردانی ناوچەكەی خۆیاندا كردووە و بەم بۆنەشەوە نێوبانگی دەركردووە.

ئەو لەم ساڵانەی دوواییدا دەكەوێتە ژێر كاریگەری چەند كۆنە هاوڕێیەكی كە ئەندامی گرووپە تیرۆریستیەكان و بوونە. لە رێگەی ئەوانەوە دەبێتە هۆگری ئەم بیروباوەڕە و بۆ هەمیشە واز لە گۆرانی وتن دێنێت و بە مەبەستی بەشداریكردن لە “جیهاد”دا روو لە ئەفغانستان دەكات

شەهاب لەناو داعشیشدا بەهۆی دەنگییەوە ناسرابوو و بەردەوام لە كۆڕ و كۆبوونەوەی كوردەكانی ناو رێكخراوەكەدا سروودی ئاینی گوتووەتەوە.

داعش
Back to top button