پەكەكە هەشت كەسی لێ كوژراوە و چوار سەیارەشی لێ سوتاوە
خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە له چوارچێوه‌ى پلانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا جووڵه به هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى رۆژئاوا كراوه و دوای گەیشتنی هێزى لەشکری رۆژ، هێزەکانی پەکەکە شەو هاتوون دەورەیان گرتوون و دوایان کردووە بکشێنەوە هەر لەو چوارچێوەیەی هێزێکی دیکەی له‌شكرى رۆژ بە هانایان چوونە و دوایانکردووە هێزەکانی پەکەکە لە دەورەیان بکێشنەوە و گه‌مارۆى سه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى رۆژئاوا هه‌ڵبگرن.
به هۆى سووربوونى هێزه‌كانى په‌كه‌كه له‌سه‌ر روودانى شه‌ڕ، بەرەبەیانی هێزەکەی پەکەکە بە هێزی پیشمەرگەیان وتووە یەک کاتژمێر مەجالتان هەیە بكشێنه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه لێتان ده‌ده‌ين، دواتر هێزه‌كانى په‌كه‌كه هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر هێزه‌كه‌ى له‌شكرى رۆژ و شه‌ڕ درووستبووه هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى رۆژئاوا له‌ناو ساتر بوونه و له پێگه‌ى به‌رگريكردن له خۆيان بوونه نه‌ك هێرش و هه‌ربۆيه هێزه‌كانى په‌كه‌كه كوژراو و برينداريان هه‌يه هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی هێزه‌كانى په‌كه‌كه چوار كه‌سيان لێ به‌ديل گيراوه و چوار ئۆتۆمبێليشيان سووتاون هەشت كەسیشیان لێ كوژراوە.
قاسم ده‌ربۆ یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردانی ئێزدی له شنگال رایگەیاند، ئێستا ڕه‌وشه‌كه له شاره‌دێی سنوونێ ئارامه و شه‌ڕی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ و هێزی یه‌به‌شه كۆتایی هاتووه، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ش كرد كه له ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك چەكداری پەكەكە برینداربوونه و كوژراوه.
ناوبراو گوتیشی: “ئه‌و شوێنه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژی لێیه سنووری ئه‌ركی ئه‌وانه و به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ناوچه‌كه له‌و شوێنه جێگیركراون”.