وەڵامی هێمن هەورامی بۆ ڕێواز فایەق: شێتیش بن تا 10ی10 باستان ناکەین

جێگری سەرۆکی پەرلەمان وەڵامی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەداتەوە و دەڵێت، ئەم حسابکردنەی پارتی وەک هێزی ژمارە یەک، بەمانای ڕەتکردنەوەی هیچ هێزێکی سیاسی نییە و ئەوە ئێوەن حساب بۆ پارتی ئەکەن. دەشڵێت، هەتا دەی دەی شێتیش ببن باستان ناکەین.

هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی ئەمرۆ 27ی ئەیلوولی 2021، لە قەلادزێ ولە میانی وتارێکدا وتیشی، ئەوەندە شانازی بە ڕابردوو دەکەین، ئەوەندە باوەرمان بە ئێستەمانە کە چاوەرێی ئایندەیەکی گەشین، گوتیشی، ئێمە لەسەرەتای بانگەشە وتوومانە ناکەوینە دوای وەڵام و وەڵامکاری هیچ کەس لایەنێک کە پەلاماری پارتی بدات یان ناوی بهێنێ.

ئەو وتیشی، خەڵک ماندووە لە وەڵامی توند و قسەی توند، ئەم هەڵبژاردنە بۆ چارەنووسی خاک و ماف و دەستوور و قەوارەی هەرێمی کوردستانە، بە مناسەبە و بێ موناسەبە سێ وشەیان باسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن، هەتا دەی دەی شێتیش ببن باستان ناکەین، ئێمە حزبی گەورەین و حزبی حساب بۆ کراوین ، کاتی خۆمان بە وەڵام و وەڵامکاری ناکوژین، بەڵام مێژوو سەلاماندویەتی کە پارتی حسابی رەقەم یەکی بۆ بکرێ.

ئاماژەی بەوەشکرد، پارتی لەسەر قسەی خەڵکی تر دروستنەبووە تا بەقسەی خەڵکی تر پێگەی بۆ دیاربکرێ، بەدیلی هیچ حزبێکی تر نەبووە و لە هیچ حزبێکی تر جیانەبۆتەوە، پارتی دۆست و دوژمن حسابی ژمارە یەکی بۆ ئەکەن.

Back to top button