کوردێك لە پاکستان دەبێتە بەرپرسی مەلەفی سەربازیی باڵیۆزخانەی عێراق

مەلەفی سەربازیی باڵیۆزخانەی عێراق لە پاکستان بە کوردێک دەسپێردرێت.

عەمید روکن مەسعود ساڵح زاخۆیی، لە دایکبووی 1980ـە و دەرچووی ئەکادیمایی سەربازی زاخۆیە و چەندین ساڵ لە بواری سەربازی خزمەت دەکات.

مەسعود ساڵح زاخۆیی، ماستەر لە زانستی سەربازیی و لە هەمانکاتدا ماستەر لە یاساش هەیە.

لە لێدوانێکدا بۆ کوردستان24، ئەوەی پشتڕاست کردووەتەوە کە وەک بەرپرسی مەلەفی سەربازیی لە باڵیۆزخانەی عێراق لە پاکستان دەستبەکاربووە.

Back to top button