کازمی دەستگیرکردنی بەرپرسی سەرەکیی تەقینەوەکەی کەڕادەى به‌غداى راگه‌ياند

دوای پێنج ساڵ، کازمی دەستگیرکردنی بەرپرسی سەرەکیی تەقینەوەکەی کەڕادەى به‌غداى راگه‌ياند

سەرۆک وەزیرانى عێراق دەستگیرکردنى داواکراوێکى راگەیاند کە بەرپرسیارى ئەنجامدانى تەقینەوە خوێناوییەکەى کەرادە بووە لەبەغدا.
مسته‌فا کازمى لە تویتێکدا ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 18-10-2021 ئاماژەى بەوەکردووە كه‌، دوای زیاتر لە پێنج ساڵ بەسەر تاوانی تەقینەوەکەی کەڕادە، هێزە پاڵەوانەکانمان دوای پرۆسەیەکی هەواڵگری ئاڵۆز لە دەرەوەی عێراق توانیان تیرۆریست غەزوان زەوبەعی ناسراو بە ئەبوعوبەیدەی بەغداد دەستگیربکەن کە بەرپرسی سەرەکی تاوانەکەی کەڕادەو چەندان تاوانی ترە.
Back to top button