جوتیار عادل: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر لێخۆشبوونی 15%ی كرێی كاره‌با له هاوبه‌شه‌كان دا
جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا گفتوگۆ له‌باره‌ی سێ پرسی گرنگ كرا، له‌وانه‌ش تاوتوێكردنی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی به گشتی و به‌نزین به تایبه‌تی.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، جوتیار عادل گوتی: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ردانی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و رێككاره پێویسته‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین خرانه‌ڕوو و په‌نجه له‌سه‌ر گرفته‌كان و چاره‌سه‌رییه‌كانیان دانرا.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت سه‌رله‌نوێ مۆڵه‌تی هاورده‌كردنی سووته‌مه‌نی به‌و كه‌س و لایه‌ن و كۆمپانیانه ببه‌خشرێت، كه ئاره‌زوویان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌یه. هاوكات سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی راسپارد، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن دیراسه‌یه‌ك له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندكردنی شۆفێرانی پاس و ته‌كسی له‌ڕووی نرخ و رێژه‌ی سووته‌مه‌نییه‌وه ئاماده بكه‌ن و پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكه‌ن.
گوته‌بێژی حكومه‌ت گوتیشی: له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی كێشه‌كانی كاره‌با كرا و وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دیراسه‌یه‌كی تێر و ته‌سه‌لی له‌باره‌ی پڕۆژه‌كانی كاره‌با، كێشه و گرفته‌كان و ئالنگارییه‌كان له ماوه‌ی 2 ساڵی ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌شكرد، وێڕای خستنه‌ڕووی چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌و كێشانه، به‌شێوه‌یه‌ك كه له خزمه‌ت هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستاندا بێت.
جوتیار عادل ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر لێخۆشبوونی 15%ی كرێی كاره‌با له هاوبه‌شه‌كان دا، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاسانكاریه‌ك بۆ هاوبه‌شه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و قه‌رزانه بده‌نه‌وه، كه له خزمه‌تگوزاری كاره‌با له‌سه‌ریان ماوه‌ته‌وه و گوتیشی: ئه‌و بڕیاره تا رێكه‌وتی 31ی 12ی ئه‌مساڵ كاری پێ ده‌كرێت.
گوتیشی: ساڵانه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی 2 ملیار دۆلار بۆ خه‌رجی كاره‌با ته‌رخان ده‌كات، به‌ڵام داهاتی ئه‌م كه‌رته له نێوان 250 بۆ 260 ملیۆن دۆلاره، واتا حكومه‌ت نزیكه‌ی ملیارێك و 700 ملیۆن له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی بۆ كاره‌با ته‌رخان ده‌كات.
گوتیشی: بڕگه‌ی سێیه‌می كۆبوونه‌وه‌كه په‌یوه‌ست بوو به دۆخی ته‌ندروستی و په‌تای كۆرۆنا، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راپۆرتی خۆی له‌و باره‌یه‌وه پیشكه‌ش كرد، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش پشتگیری خۆی بۆ ته‌واوی ئه‌و بڕیارانه راگه‌یاند، كه لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕوووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌ریكردوون. هه‌وره‌ها داواشكرا، هه‌رچی زووه ئه‌و بڕیارانه بگشتێنرێن و داموده‌زگاكانی حكومه‌ت په‌یڕه‌ویان بكه‌ن و سه‌رۆكی حكومه‌تیش داوایكرد، هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند بكرێن به رێنماییه‌كانی خۆپارێزی.
گوتیشی: داوا له سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ده‌كه‌ین، له پرسی هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتییاندا هاوكار بن و گوتیشی: ئه‌و بیرۆكه‌ی بڵاوبووه‌ته‌وه، گوایه ئه‌وانه‌ی ڤاكسینیان وه‌رگرتووه پێویستییان به به‌ستنی ماسك نییه، له‌ڕووی زانستییه‌وه بیرۆكه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه و پێویسته هه‌موو كه‌سێك ماسك ببه‌ستێت.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كانی بیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، پێویسته سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت به سه‌ربازی و مه‌ده‌نییه‌وه به‌زووترین كات ڤاكیسن وه‌ربگرن و به‌ر له وه‌رگرتنی ڤاكسینیش، پێویسته پشكنینی كۆرۆنا بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی پێویستی ڤاكسینی دابین كردووه و بۆ خێراكردنی پرۆسه‌كه‌ش، ژماره‌ی بنكه‌كانی پێدانی ڤاكسینی زیادكردووه.