كاتی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر وێستگه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران ڕاگه‌یه‌نرا
میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویان كرده‌وه، كه حكوومه‌ت و سوپای وڵاته‌كه‌یان خه‌ریكی ته‌واوكردنی پلان و ئاماده‌كارییه بۆ وه‌شاندنی گورزێك له دامه‌زراوه و وێستگه‌كانی ئه‌تۆمی له ئێران، له‌باره‌ی كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه‌یش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه له دوای شكستهێنانی گفتوگۆ و دانوستاندنه‌كانی ڤیه‌ننا بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی، وڵاته‌كه‌یان هیچ بژاره‌یه‌كی تری بۆ نامێنێته‌وه، جیا له‌وه‌ی ئه‌و پلان و ئاماده‌كارییانه‌ی دایڕشتووه بیخاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و وێستگه‌كانی ئه‌تۆمی ئێران خاپوور بكات.
پێگه‌ی ئیسرائیل توده‌ی له ڕاپۆرتێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ستی به‌و مه‌ترسیانه كردووه، كه ئیسرائیل هێرش ده‌كاته سه‌ر وێستگه‌كانی ئه‌تۆمی له ناوچه جیا جیاكانی وڵاته‌كه‌ی، بۆیه هه‌موو هه‌وڵ و تواناكانی خۆی خستووه‌ته‌گه‌ڕ، تا به‌رگری ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌هێز بكات، تا له كاتی فڕینی فڕۆكه‌كانی جه‌نگی ئیسرائیل بۆ وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له بنكه‌كانی ئه‌تۆمی، بتوانێ فڕۆكه‌كان له ئاسمان بخاته خواره‌وه و زیانێكی گه‌وره له ئیسرائیل بدات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش خه‌ریكی ژماره‌یه‌كی زۆر مووشه‌كی زه‌مینی و ئاسمانی له سووریا و لبنان و عێراق جێگیر كردووه، تا هه‌وڵی خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل به‌ر له گه‌یشتنیان بۆ سه‌ر ئاسمانی وڵاته‌كه بده‌ن.