به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاسپۆرتى هه‌ولێر ئاگادارییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاسپۆرتى هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى له‌باره‌ى گۆڕینى كاتى ده‌وامى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان، بڵاو كرده‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاسپۆرتى هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 28/10/2021، بڵاو كرده‌وه‌، رايگه‌ياند: “سەرجەم مامەڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوە و وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە سەرجەم نووسینگەکانی پاسپۆرت (نووسینگەی یەک، نووسینگەی دوو، نووسینگەی سۆران – نووسینگەی کۆیە)ی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر، لە ڕۆژی یەکشەممەوه‌ 31/10/2021، تاوه‌كوو ڕۆژی پێنجشەممە 4/11/2021، کاتی دەوامی فەرمی لە کاتژمێر دووی دوای نیوەڕۆ تاوه‌كوو شه‌شى ئێوارەیە”.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاسپۆرتى هه‌ولێر،داوا له‌ هاووڵاتییان ده‌كات، بە مەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان، لە کاتی دیاریکراودا سەردانیان بکەن.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، له‌ ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى ڕابردووه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، ده‌وامى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاسپۆرتى هه‌ولێر له‌ كاتژمێر دووى دواى نیوه‌ڕۆى، تاوه‌كوو شه‌شى ئێواره‌ بوو.

Back to top button