به‌رپرسێكی یه‌كێتی: هه‌ندێك كه‌س به‌دوای نه‌وتی خۆڕایی ده‌گه‌ڕێن

خواكوڕك

به‌پرسێكی یه‌كێتی له‌ سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ندێك كه‌س له‌ نێو یه‌كێتی ده‌سه‌ڵاتێكی ئابووری و سه‌ربازی سه‌ربه‌خۆیان هه‌یه‌ و كه‌شێكی مافیاییان له‌ كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری دروست كردووه‌ و به‌دوای نه‌وت و پاره‌ی خۆڕایی ده‌گه‌رێن.

به‌رپرسێكی یه‌كێتی كه‌نه‌یویستووه‌ ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت به‌ رووداوی راگه‌یاندووه‌، ئامانجی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بیره‌نه‌وته‌كانی كۆمپانیای نه‌وتی باكوور ئەوەیە كە ئەو نەوتەی بۆ پاڵاوگەی كەڵەك دەنێردرا، بووەستێندرێت و لەجیاتی ئەوە نەوتەكە بۆ پاڵاوگەی بازیان بنێردرێ‌.

به‌پێی زانیاریه‌كان پێشتر كۆمپانیای كار گرووپ له‌ رێگه‌ی گرێبه‌ستێكه‌وه‌ پاڵاوتنی 40 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی له‌ كۆمپانیاكه‌ گرتۆته‌ ئه‌ستۆ، به‌ڵام ئاسۆ مامەند، بەرپرسی مەڵبەندی دووی یەكێتیی كه‌ هێزه‌كه‌ ره‌شه‌كه‌ به‌ بڕیاری ئه‌و جوڵێنراوه‌، داوای كردووه‌ نه‌وته‌كه‌ بۆ پاڵاوتگه‌ی بازیان بچێت.

رۆژی 2/3/2017 هێزێكی یەكێتی، كە بە “هێزە رەشەكە” ناسراوە، دەستیان بەسەر كۆمپانیای نەوتی باكووردا گرت، بۆ ماوەیەكی كاتی هەناردەكردنی نەوتی ئەو كۆمپانیایەیان بۆ بەندەری جەیهان لە توركیا راگرت. بەپێی بەدواداچوونه‌كان، هۆکاری دەستبەسەرداگرتنی كۆمپانیایەكە ئەوە نییە كە بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتی لە كەركووك باسیكردووە.

Back to top button