قەرزی کرێى خوێندن بۆ کچ و کوڕی شەهیدان و زیندانیکراو و گیراوانی سیاسی خەرج دەکرێ
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان رايدهگهينێت: قەرزەکانی کرێی خوێندنی کوڕ و کچی شەهیدانی سەنگەر و جینۆساید و زیندانیکراو و گیراوی سیاسی خۆی یان یەکێک لە منداڵەکانی دهكرێت.
عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئهمرۆ چوارشهممه 17-11-2021،رایگەیاند، قوتابی و خوێندکارانى کچ و کوڕی شەهیدان و زیندانیانى سیاسی کە کرێی خوێندن و دەرماڵەی ساڵانی 2016-2017 و 2017-2018 و 2018-2019ـیان وەرنەگرتووە لە نزیکترین کاتدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی سەر بە وەزارەت لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک و بەرێوەبەرایەتیی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان لە هەولێر بکەن بۆ وەرگرتنی پارەکانیان.
عەبدوڵڵا حاجی مەحموود راشیگەیاند: ئامادەکاری کراوە بۆ دانەوەی کرێى خوێندنی قوتابی و خوێندکارانى شارى کەرکووک و کرێى خوێندنی ساڵانى دواتر.