وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌: هەر مامۆستایەک ڤاکسین وەرنەگرێت رێکاری یاسایی بەرامبەری دەگیرێتە بەر

وەزیری پەروەردەى حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە میانی مەراسیمی کردنەوەی باخچەی ساوایانی دیلان سیتی و قوتابخانەی دیاریی قەزازی بنەڕەتی لەناو کۆمەڵگەی دانیشتوانی دیلان سیتی لە شاری سلێمانی گوتى:”مامۆستايان ئەگەر تا کۆتایی ئەم مانگە ڤاکسینى کۆرۆنا وەرنەگرن، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەکان دەتوانن دەسەڵاتی یاسایی خۆیان بەرامبەریان بەکاربهێنن”.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2021، ئالان حەمەسەعید، وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ رایگەیاند “ڤاکسین بۆ مامۆستایان دابینکراوە، لەدواى یەکی کانوونی یەکەمی 2021ەوە بەڕێوەبەرى گشتیی پەروەردەکان دەتوانن دەسەڵاتى یاسایی خۆیان بەرانبەر ئەو مامۆستایانە بەکاربهێنن کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە”.

لەبارەی کێشەی مامۆستایانی وانەبێژيش، ئالان حەمەسەعید گوتى :” لەگەڵ وەزارەتی دارایی و دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر ئەم بابەتە قسەlان کردووە و لە چوارچێوەی مافی دارایی و مەعنەوی توانیومانە کۆمەڵێک پێوەری نوێ دابنێین بۆ چارەسەری کێشەکانیان.

وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ راشیگەیاند:” رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران وەرگیراوە بۆ دابینکردنی حەوت ملیۆن لیتر نەوت بۆ قوتابخانەکان .”

گوتی: “پڕۆسەی تەندەرکردنیش لە پارێزگاکانە نەک لە وەزارەتی پەروەردە و دیوانی وەزارەت و بەپێی رێنماییەکان دەبێت پارێزگاکان ئەو بڕە نەوتە بەسەر قوتابخانەکاندا دابەش بکەن”

Back to top button