ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ لێدانی گورزی سەربازی لە ئێران ئامادە دەکەن .

 

رۆیتەرز ئاماژە بەوە دەکات هەر دووک وڵات لە ئیستادا ڕاهێنانی هاوبەشیان هەیە بۆ چۆنیەتی لێدانی گورزی سەربازی لە ئێران

بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی بە رۆیتەرزی ڕاگەیاندووە ، وەزیرانی بەرگری ئەمریکا و ئیسرائیل سبەی هەینی لە کۆبوونەوەیەکدا لە واشنتۆن سەبارەت بە مانۆرێکی سەربازی هاوبەش بڕیار دەدەن بۆ چۆنیەتی لێدانی گورزی سەربازی لە ئێران ، بۆیەش ئەو ماکێتانەی لە شێوەیی ناوەندی ئەتۆمی ئێرانن دەکەنە ئامانجی مووشەکی و فڕۆکە شەڕکەرەکانیان .

 

ئەو بەرپرسە ئاشکراشی کردووە ، کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری ئەمریکا و ئیسرائیل بە ئامادە بوونی ” جیک سالیوان ” ڕاوێژکاری بالای ئاسایشی نشتیمانی کۆشکی سپی بەرێوە دەچێت ، هەموو ئەگەر و پێشهاتەکان لە بەرچاو دەگیرێن بۆچۆنیەتی هێرشەکە .

لە کۆتاییدا ئەو بەرپرسە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بێت ئاماژە بەوە دەکات ، ئەمریکا گەیشتۆتە ئەو بڕیارە کە دانووستان لە گەڵ ئێران ناگاتە هیچ ئاکامێک

 

سەرچاوە ، dw

Back to top button