سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، داوای قەرەبووی کەس و کاری قوربانیانی جینۆسایدی ئێزدی دەکاتەوە
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له دوو تویتدا، ئاماژه‌ی به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی رووفاتی 41 قوربانی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان كردووه بۆ گوندی كۆجۆ و له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه، جه‌خت له پشتیوانییه‌كانمان بۆ قوربانیانی ئێزدی ده‌كه‌ینه‌وه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، پێویسته قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری قوربانیانی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان بكرێت و هاوكاریان بكرێت بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی شنگال.
دووپاتیشیكردووه‌ته‌وه، پێویسته هه‌مووان پێداگرانه پابه‌ندی به‌رپرسیارێتی به سزاگه‌یاندنی تیرۆریستانی داعش بن.