سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 34 ملیار دینار بۆ چەند پرۆژەیەکی شاری دهۆک تەرخان دەکات
بە پێی ڕاگەیاندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 34 ملیاردیناری بۆ چەند پرۆژەیەک لە دهۆک تەرخان کردووە کە گرینگ‌ترین پرۆژەی چارەسەری کێشەی جەنجاڵی هاتوو چۆ دەبێت .
لە راگەیاندراوەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دا هاتووە ، بە مەبەستی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی جه‌نجاڵی هاتووچۆ له پارێزگای دهۆک، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 33.828.534.000 (سی و سێ ملیار و هه‌شتسه‌د و بیست‌و هه‌شت ملیۆن و پێنجسه‌د و سی و چوار هه‌زار) دیناری بۆ ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی ئه‌و پارێزگایه ته‌رخانكرد.
هاوکات لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە ، ئه‌م پاره‌یه له سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار دابین ده‌كرێت.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌م بودجه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژە‌ی دروستكردنی (ئۆڤه‌رپاس و ئه‌نده‌رپاسی بناڤیێ 1 و یوتێرنی ماڵتا) و 6000 مه‌تر شه‌قامی خزمه‌تگوزاری بۆ شه‌قامی بارزان، دابینكرا.