پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر بۆ ساڵى 2022، کە (122) پڕۆژەیە بە گوژمەى (60) ملیار دینار پەسند کرا
ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەمە 2021.12.14، بەمەبەستی خستنە ڕوو و پەسندکردنى پلان و بەرنامەى پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر بۆ ساڵى 2022 و پتر خزمەتکردنى هاوڵاتیان، بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونى ئەندازیار عەلى ڕەشید، سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر و هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانى پارێزگار و سەرجەم قائیمقامەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر و سەرۆکى شارەوانى هەولێر و بەڕێوەبەرى گشتیى شارەوانیەکان و بەڕێوەبەرى گشتیى ڕێگاوبان و ئاوەدانکردنەوەى هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا.
لەکۆبوونەوەکەدا، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەست خۆشى لەلایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ جێبەجێکردنى ئەرک و کارەکانیان لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانى پەرەپیدانى پارێزگاى هەولێر بۆ ساڵى 2021، تەئکیدى لەسەر ئامادەکارییەکان بۆ دەستکردن بە پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر بۆ ساڵى 2022 کردەوە، پاشان هەموو ئاسانکارییەک و هاوکاری و پاڵپشتییەکى پارێزگاى بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان نیشاندا .”
ئومێد خۆشناو، پارێزگارى ههولێر، جەختیشى لەوەکردەوە کە لە چوارچێوەی پرۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر بۆ ساڵى 2021، لە ژێر فەرمان و ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زۆربەى ئەو شوێنانەی پێویستى کردووە لە گەڕەکە هەژارنشینەکان و کۆمەڵگا و ناحییە و قەزا و گوندەکان بەشێوەیەکى یەکسان لە نێوان شار و دەرەوەی شار پلان داڕێژراوە و دەست بە ئەنجامدانى پڕۆژەکان کراوە، “
پارێزگارى ههولێر گوتيشى :” بۆساڵى ئایندەش 2022 بەهەمان شێوە لهپلان و بەرنامەى ئامادەکراو لەو شوێنانهوه دهست بە پڕۆژه و كاره خزمهتگوزارییهكان دەکەین كه كهمترین دهستى خزمهتگوزارییان پێگهیشتووه یان لهڕابردوودا نهتوانراوه وهك پێویست خزمهتیان بكرێت و دیقەتیشمان زیاتر لەسەر ڕیگاوبان دەبێت و بەشێوەیەکى یەکسان لەسەنتەرى شار و سەرجەم قەزا و ناحییە و گوندەکان پڕۆژەکان جێبەجێ دەکەین.”
دوای گفتوگۆ لەلایەن ئامادەبووان لەبارەى بڕی بودجەی تەرخانکرا و و زەرورەتى ئەو پڕۆژە خزمەتگوزرایانەى کە پێویستن، کۆبوونەوە بڕیارى لەسەر پەسندکردنى پلانى پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر بۆ ساڵى 2022 دا، کە (122) پڕۆژەیە و بە گوژمەى (60) ملیار دینار لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر جێبەجێ دەکرێت.