ڤيديۆ: لیزا فەلەکەدین کاکەیی: قەرەبووی بەغدا بۆ لافاوەکەی هەولێر ناکاتە نیو لەسەدی بودجەی فریاکەوتنی عێراق كه 500 مليار ديناره
پهرلهمانتارێكى فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان لهپەرلەمانی کوردستان، لهبارهى ئهو بڕه پارهيهى كه بهغدا بۆ قهرهبووكردنهوهى زيانلێكهوتووانى لافاوهكهى شارى ههولێر تهرخانى كرد گوتى: ئەوە ناکاتە نیو لەسەدی ئەو بودجەیەی لە یاسای بودجەی عێراقدا بۆ بودجەی فریاکەوتن (احتياطی الطواری) تەرخان کراوە.
ئەمڕۆ، چوارشەممە 22/12/2021، لیزا فەلەکەدین کاکەیی، ئهندامى پهرلهمانى كوردستان له فراكسيۆنى زهرد، لە کووبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانى كوردستان دا ڕەخنەی لەو بڕە پارەیە گرت کە حکوومەتی عێراق بۆ قەرەبووی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر تەرخانی کردووە وگوتى: ”لە یاسای بودجە عێراقدا بە بڕی ٥٠٠ ملیار دینار بۆ بودجەی فریاکەوتن (احتياطی الطواری) تەرخان کراوە، کەچی لە کارەساتێکی وا گەورەدا کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی هاووڵاتییان و زیانگەیاندن بە بڕی زیاتر لە ۲۱ ملیار دینار، حکوومەتی عێراق تەنها دوو ملیار دینار بۆ هەولێر دەنێرێت، کە ناکاتە نیو لەسەدی ئەو ٥٠٠ ملیارە.”
ئهو پهرلهمانتارهى فراكسيۆنى پارتى راشيگهياند:” ساڵی ڕابردوو لە کاتی ڕوودانی تەقینەوە گەورەکەی بەیرووت، پایتەختی لوبناندا، وەکوو ئەوەی کە ئەو تەقینەوەیە لە یەکێک لە پارێزگاکانی عێراق ڕووی دابێت، حکوومەتی عێراق بەزوویی هاتە سەر خەت و دەستی کرد بە ناردنی هاوکارییەکانی بۆ لوبنان بە شێوەیەک کە بە درێژایی مانگێک، ڕۆژانە بە دەیان تۆن پێداویستیی پزیشکی و ئازووقە و سەدان تەنکەر سووتەمەنیی دەنارد.”