بريارێكى نوێ له هاتووچۆی گشتی هه‌رێم بۆ گۆرينى تابلۆ و ده‌رهێنانى مۆڵه‌تى نێوده‌وڵه‌تى ده‌رچوو
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل و ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تی پێویست ناكات سه‌ردانی هاتووچۆی گشتی هه‌رێم بكرێت.
فازڵ حاجی گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای هه‌ولێر له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسيوويه‌تى،” به گوێره‌ی به‌یانی 37ـی ساڵی 2021ـی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆی هه‌رێم، له رۆژی 3-1-2022ـه‌وه هاووڵاتیان بۆ ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ده‌توانن سه‌ردانی هاتووچۆی شاره‌كانیان بكه‌ن.
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای هه‌ولێر راشیگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن و تابلۆی ئۆتۆمبێل بۆ باریك بگۆڕن، پێویست ناكات سه‌ردانی هاتووچۆی گشتی بكه‌ن، بەڵکو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هەر شارێک لەلای خۆیەوە دەتوانێت تابلۆیەکەی بۆبگۆڕێت، ئەمەش کار ئاسانیەکە بۆ هاووڵاتیان.
ده‌قى بڕياره‌كه‌ى به‌رێوه‌به‌رايه‌تى گشتى هاتووچۆى هه‌رێم: