ئەمریکا دەستی بەسەرکەشتییەکی پڕ لە چەکی ئێرانی داگرتووە

 

ئەو کەشتییە بە ڕواڵەت کەشتی ڕاوەماسی بووە بەڵام هەڵگری بارێکی گەورەی چەکی ئێرانی بووە .

هێزی پێنجەمی دەریایی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات ، رۆژی چوارشەم توانیویانە دەست بە سەر کەشتییەکی ڕاوەماسیدا بگرن کە جێگەی گۆمان بووە .

لە دوای پسکنینی کەشتییەکە بۆیا دەرکەوتووە هەڵگری باری چەکی جۆڕوجۆری ئێرانییە بۆ یەمەن .

ئەو کەشتییە لەنزیک کەناریئاوەکانی عەمان و پاکستان کەوتۆتە ڕێ بۆ ئەوەی لە ڕێگەی  دەریای عەرەبەوە بگاتە یەمەن .

وەک لە راگەیاندراوەکەی هێزی پێنجەمی دەریایی ئەمریکادا هاتووە ، بارەکە  1400 چەکی کڵاشینکۆف ، 226 هەزار گوللـە بووە .

سەرچاوە ، dw

Back to top button