جێگری قاسم سولەیمانی لە یەمەن لە لایەن پنتاگۆنەوە کوژراوە .
لە دوای ئەوەی ڕاگەیاندنەکانی ئێران ڕایانگەیاند نوێنەری ئێران لە یەمەن بە هۆی کۆرۆنا گیانی لە دەستداوە ، ئەویش بە هۆی ئەوەی سعوودیە ئیزنی گەڕانەوەی ڕاستەوخۆی لە یەمەنەوە بۆ ئێران نەداوە ، بەڵام هەواڵەکە چەواشە کارانە دەرچوو .
بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ ، لە لەیەن ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی و جێرۆزالیم ئیسرائیل ، “حەسەن ئیرلو ، ناسراو بە سەردار شەهلایی” جێگری قاسم سولەیمانی لە یەمەن و بەرپرسی میحوەربەرگری فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لە یەمەن ، لە کردەوەیەکی دژە تیرۆریستیی لەلایەن پنتاگۆن و هێزەکانی کۆماندۆی ئەمریکا لەیەمەن کوژراوە .
پێشتر حەسەن ئیرلو ، ناسراو بە سەردار شەهلایی لە لەیەن “پنتاگۆن و ئێف بی ئای ” لە ژێر چاوەدێری دابووەو خەلاتیش دیاری کرابوو بۆ دەستنیشانکردنی شوێنی نیشتەجێبوونی لە یەمەن .
حەسەن ئیرلو لە سەرەتای بەرپرسیارەتی خۆی لە سوپای پاسدارنی ئێراندا ، هەر بە ناوی نهێنی کاری کردووە و ژیاوە ، سەردار شەهلایی کە ناوی خوازیاری ئەو بوو ، دەستی هەبوو لە پیلانەکا نی تیرۆریستی لە لوبنان ، سووریا ، یەمەن و سعوودیە و تەنانەت چەند جارێک لە ئەوروپا .
ئەو وێنەی بڵاو بۆتەوە یەکەم وێنەیەتی لە ماوەی چل ساڵی ڕابردوودا کە کەوتۆتە دەست میدیاکان .
لە بەشێکی دیکەی بەرپرسیارەتی خۆیدا دەستی هەبوو لە هێرش بۆ سەر پاڵاوگە نەوتییەکانی سعوودیا ، هێرش بۆ سەر کەمپی لیبێرتی موجاهیدین لە عێراق .