بەرپرسی خاڵی سنووریی پێشابوور ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە
لە ڕاگەیاندراوێکدا شەوکەت بەربەهاری بەرپرسی خاڵی سنووریی پێشابوور ، سەبارەت بە هاتوو چۆ لەو دەروازە سنوورییەوە ئاشکرای دەکات، له دوو رۆژی داهاتوودا ته‌نیا رێگه به‌م كه‌سانه ده‌درێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، كه له ده‌روازه‌كه‌وه به ره‌سمیی چوونه‌ته رۆژئاوای
لە ڕاگەیاندراوکەدا ئاماژە بەو خالانەی خوارەوە کراوە کە تایبەتە بە کوردانی رۆژئاوا
یه‌كه‌م: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رێگه‌مان به په‌ڕینه‌وه‌ی كارمه‌ندانی رێكخراوه مرۆییه‌كان له رۆژئاوای كوردستانه‌وه بۆ هه‌رێم دا.
دووه‌م: سبه‌ی هه‌ینی 24ی دیسه‌مبه‌ر، رێگه به په‌ڕینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌درێت، كه پاسپۆرتی ئه‌وروپایی و بیانییان هه‌یه و له رۆژئاوای كوردستانن. له كاتژمێر 9ی سه‌رله‌به‌یانی تا كاتژمێر 4ی عه‌سر له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی وه‌لیده‌وه.
سێیه‌م: رۆژی شه‌ممه 25ی دیسه‌مبه‌ر، رێگه به‌و كه‌سانه ده‌درێت بپه‌ڕنه‌وه، كه كارتی مانه‌وه و نیشته‌جێبوونیان له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌كانیان. ئه‌مه‌ش له كاتژمێر 9ی سه‌ر له به‌یانی تا 4ی عه‌سر له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی وه‌لیده‌وه ده‌بێت.
شه‌وكه‌ت به‌ربه‌هاری روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و رێككارانه ته‌نیا ئه‌و گه‌شتیارانه ده‌گرێته‌وه، كه به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی له ده‌روازه‌ی سنووریی پێشابووره‌وه په‌ڕیونه‌ته‌وه بۆ رۆژئاوای كوردستان و هه‌روه‌ها ته‌نیا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
به هۆی هێرشی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر ده‌روازه‌ی پێشابوور له 16ی دیسه‌مبه‌ر ده‌روازه‌كه داخراوه و ئه‌مه‌ش گرفتی بۆ ئه‌و كه‌سانه درووست كردووه، كه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه روویان له رۆژئاوا كردبوو.