سیاسه‌توانێكی باكوور سیاسه‌تی په‌كه‌كه له‌شه‌نگال به‌هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات
خواكوڕك
سیاسەتمەدار و رۆشنبیرێكی باکووری کوردستان رایده‌گیه‌نێت، ئەگەر په‌كه‌كه دەیانەوێت خەباتی چەکداری بکەن دەبێت بچنەوە پارچەکانی خۆیان، مافی ئەوەیان نییە لە باشووری کوردستان بمێننەوە و تێکەڵاوی کاروباری ئەو پارچەیە ببن.
کەمال بورکای، سیاسەتمەدار و رۆشنبیری باکووری کوردستان له‌میانی دیدارێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، پێویسته سه‌رجه‌م پارته سیاسیه‌كانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان رێز لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بگرن و نەبنە مایەی سەرئێشە بۆیان.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، بەداخەوە سیاسەتی پەکەکە لەوبارەیەوە جیاوازە، ئەوان تێکەڵاوی کاروباری باشوور و رۆژئاوا‌و تەنانەت رۆژهەڵاتیش دەبن و سەر ئێشەیان بۆ دروستدەکەن و بیانوویان پێ دەگرن، ئەمەش کارێکی باش نییە و سوودی بۆ پەکەکەو پارچەکانی دیکە و بۆ کورد بە گشتی نییە.
له‌باره‌ی سیاسیه‌تی په‌كه‌كه له شه‌نگال بۆركای ده‌ڵێت، “مافی هیچ پارتێک نییە بیەوێت شنگال لە باشووری کوردستان جیا بکاتەوە، یان موزایەدە بە شنگالەوە بکات، ئەمە رێگەپێدراو نییە و خزمەت بە دۆزی نەتەوەیی ناگەیێنێت، بەتایبەت کە ئێستا باشووری کوردستان کار بۆ سەربەخۆیی دەکات، بۆیە دەبێت کوردی پارچەکانی دیکە پشتگیری و پشتیوانی لە باشووری کوردستان بکەن”.
له‌كۆتاییدا ده‌پرسێت، پەکەکە چ مافێکی هەیە بچێتە شنگال و بڵێت ئەو ناوچەیە کوردستان نییە؟ ئەمە خزمەت بە کێ دەکات؟ خزمەت بە کورد ناکات، بەڵکو بە ئێران و ئەو هێزانە دەکات کە دژی کورد و بەرژەوەندییەکانی کوردستانن و نایانەوێت باشووری کوردستان بەرەو سەربەخۆیی هەنگاو بنێت.