هەڵوەشاندنەوەی بریاڕی رێنەدانی عێراقیەكان بۆ ئەمریكا لەلایان ترەمپ بەهۆی هەرێمی كوردستانەوەیە
خواكورك
لەسەر لابردنی ناوی عێراق لە لیستی قەدەغەكراوەكان لە ئەمریكا، ئێران پێی وایە هۆكاری لابردنی ناوی عێراق لە لیستی قەدەغە كراوەكانی وڵاتانی ئیسلام بۆ ئەمریكا لەلایان دۆناڵد ترەمپ، لەبەر هەرێمی كوردستان بووە،
لەبارەی دەرهێنانی ناوی عێراق لە ریزی ئەو وڵاتانەی هاتوچۆ بۆ ئەمریکایان لێ قەدەغە کراوە ئەندام پەرلەمانێكی ئێرانی دەلێت ئێران بە گومانەوە دەڕواننە بڕیاری نوێی دۆناڵد ترامپ سهرۆكى ئهمريكا لەسەر لابردنى عێراق لەو لیستەدا،
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلهمانی ئێران لە لێدوانێكی دا بۆ كوردستان 24 دەلێت، گرێبەستە نەوتییەکانی ئەمریکا لەگەڵ هەرێمی کوردستان هۆکاری ئەم بڕیارە بووە.