ئەمریکا ھێزی پشتیوانی رەوانەی کێڵگە نەوتییەکانی سوریا دەکات
سوپای ئەمریکا، لە بەرامبەر ھێرشی گرووپە تیرۆریستییە بیانییەکانی پشتیوانیکراو لەلایەن ئێرانەوە، ھێزی پشتیوانی لە عێراقەوە بەرەو کێڵگە نەوتییەکانی حەسەکە و دێرازور لە سووریا گواستەوە.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاویكرده‌وه، سوپای ئەمریکا، لە بەرامبەر ھێرشی گروپە چه‌كداره بیانییەکانی پشتیوانیکراو لەلایەن ئێرانەوە، ھێزی پشتیوانیی لە عێراقەوە بەرەو کێڵگە نەوتییەکانی حەسەکە و دێره‌زور لە سوریا گواستەوە.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، دوێنێ هه‌ینی لە رێگەی دەروازەی سنوریی وەلید گواستراونەتەوە بۆ بنکەی سەربازیی شەداددی لە حەسەکە و لەوێشەوە ئەمڕۆ گواستراونەتەوە بۆ کێڵگەی نەوتی عومەر.
لە 5ی ئه‌م مانگه، لە ناوچەی مەیاددنی پارێزگای دێرهزورەوە کە گروپە چه‌كداره بیانییەکان تێدایە، بە موشەک ھێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی عومەر کە سەربازانی ئەمریکای تیادا جێگیرکراوە، دواتریش له‌وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه‌دا فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان چه‌ند پێگه‌یه‌كی گروپه‌كانیان كرده ئامانج.