به‌هۆی ته‌قینه‌وه گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان وەستا
شەوی ڕابردوودا، بە هۆکارێکی نەزانراو بۆریە نەوتێکی حکومەتی هەرێمی کورستان تەقیوەتەوە و تا ئێستا هۆکاری تەقینەوەکەی نەزانراوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی کانوونی دووەمی 2022، کۆمپانیای بۆتاش لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لەپارێزگای کاهرەمانمارسی تورکیا بۆریە نەوتێکی هەرێمی کوردستان تەقیوەتەوە و هۆکاری تەقینەوەکەش تا ئێستا ڕوون نییە.
ئاژانسی “ئانادۆل”ـی تورکی وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه، ئاماژه‌ی داوه كه هێشتا هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه دیار نییه و ئاگره‌كه ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه، به‌هۆیه‌وه رێی سه‌ره‌كیی نێوان هه‌ردوو پارێزگای مه‌ڕه‌ش-عه‌نتابی داخستووه.
هاوكات باس له‌وه كراوه دوای كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه، ژماره‌یه‌كی زۆر تیمی ئاگركوژێنه‌وه و ئه‌مبوڵانس ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كران. ئێسته هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون نییه و هیچ زیانێكی گیانیشی به‌دواوه نه‌بووه.