سبەی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پشووی فەرمییە
بەهۆی دابەزینی پلەی گەرمی و دۆخی کەشوهەوا،سبەی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پشووی فەرمییە
نووسینگەی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، رای گەیاند:” بەهۆی دابەزینی پلەی گەرمی و دۆخی کەشوهەوا، سبەی لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پشووی فەرمی دەبێت، جگە لە (تیمەکانی پاراستنی رێگاوبان و خزمەتگوزاری شارەوانی بەرگری شارستانی و چاکردنەوەی ئاو و کارەبا لەگەڵ ئێشکگری نەخۆشخانەکان) .”