وه‌زاره‌تى دارایی بڕیارێكى نوێی له‌باره‌ى پاداشتى خانه‌نشینى فەرمانبەران ده‌ركرد

وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، گشتاندنێكى له‌باره‌ى پاداشتى خانه‌نشینى بڵاو كرده‌وه‌.

لە گشتاندنێکدا کە ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 10/2/2022، وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری بڵاو یكرده‌وه‌،و وێنەیەکی دەست دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە، تێیدا هاتووە، ئاماژه‌ به‌ كۆنووسى ژماره‌ 46 له‌ 7/12/2021 لیژنه‌ى پێداچوونه‌وه‌ و ده‌ركردنى ڕێنماییه‌ داراییه‌كان، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه‌ خانه‌نشین كراون و پاداشتى خانه‌نشینییان وه‌رگرتووه‌، به‌ڵام دووباره‌ دامه‌زراوه‌ته‌وه‌ و خانه‌نشین كراون، پێویسته‌ ڕه‌چاوى ئه‌م ده‌قه‌ى خواره‌وه‌ بن:

ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه‌ دامه‌زراونه‌ته‌وه‌ و یان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر كار و پاداشتى خانه‌نشینییان بۆ خه‌رج كراوه‌ به‌پێى یاسا و ڕێنماییه‌ كارپێكراوه‌كان ده‌بوایه‌ پاداشتى خانه‌نشینییان بگه‌ڕاندبایه‌ته‌وه‌ بۆ گه‌نجینه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌كه‌یه‌وه‌، به‌ڵام نه‌یانگه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌ و دووباره‌ خانه‌نشین كراونه‌ته‌وه‌ ده‌توانن ئه‌و پاداشته‌ بگه‌ڕێننه‌وه‌ دووباره‌ له‌سه‌ر خانه‌نشینكردنی دووه‌م جار پاداشتیان بۆ خه‌رج بكرێته‌وه‌ له‌ ماوه‌ی 60 شه‌ست ڕۆژ له‌ ڕێكه‌وتی ده‌رچوونی ئه‌م گشتاندنه‌.

 

دەقی گشتاندنەکەی وەزارەتی دارایی

Back to top button