دوو پڕۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە “وزەی خۆر” له هه‌ولێر و دهۆك جێبەجێ دەکرێن
وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايده‌گه‌ينێت، دوو پڕۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر له هه‌ولێر و دهۆك جێبەجێ دەکرێن كه 100 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنن.
له راگه‌يێندراوێكدا وه‌زاره‌تی كاره‌با ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه،راى گه‌ياند:” كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا، دوو گرێبەست بۆ بەرهەمهێنانی 100 مێگاوات کارەبا لە هەولێر و دهۆک، لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای زاگرۆس گرووپ و ستێر گرووپ واژوو كرد، کە لە ماوەی ساڵێکدا جێبەجێ دەکرێن.
له راگه‌يێندراوه‌كه هه‌روه‌ها هاتووه،” وەزیری کارەبا لە رێوڕەسمی واژوو کردنی گرێبەستەکان، داوا لە هەردوو کۆمپانیاکە کرد لە ماوەی دیاریکراودا پرۆژەکانیان جێبەجێ بکە.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته روو كه، هه‌ر یه‌كێك له‌م دوو پرۆژه‌یه 50 مێگاوات کارەبا بەرهەمدێنن، لە ڕێگەی وەبەرهێنانەوە جێبەجێ دەکرێن و لەرووی تێچووی بەرهەمهێنانی كارەبا و پاراستنی ژینگەوە، ئابوورییانە و ژینگەپارێزن.