کەلار: بكوژی گەنجە کوژراوەکەی دوێنێ خۆی رادەستی پۆلیس کرد

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، بكوژی گه‌نجه‌كه‌ی دوێنێی كه‌لار خۆی راده‌ستی پۆلیس كرد و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان راى گه‌ياند: “دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ چوارشەمە لەگەڕەکی شۆڕشی قەزای کەلار بەچەکی تاپڕ تەقە لەهاوڵاتیەك کرا و کوژرا، کەسوکاری كوژراوه‌كه‌ سکاڵایان لەسه‌ر دوو تۆمەتبار پێشكه‌شکرد، کە پێشتر کێشەی کۆمەڵایەتی لەنێوانیان هەبووە.

پۆليسى گه‌رميان راشيگه‌ياندووه‌، “ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممه‌، یەكێك لە تۆمەتبارەکان بەناوی (ح – ع – ج)، خۆی رادەستی بەشی پۆلیسی کەلار کرد.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو كه‌ ، ئێستا بەبڕیاری دادوەر و به‌گوێره‌ی مادەی 406 بەندکراوە و بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیانیش پەڕاوی  لێکۆڵینەوەی بۆ ڕوداوەکە کردۆتەوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

Back to top button