خۆپێشاندانی لایانگرانی ئەكپارتی لە هۆڵەندا بزانە لەبەر چی بووە،

خواكوڕك

پاش ئەوەی حكومەتی هۆڵەندا رێگری كرد لە فرۆكەی تایبەتی، مەولود چاویشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە شاری رۆتردام دەزگا ئەمنیەكانی هۆڵەندا، وەزیری کۆمەڵایەتیی تورکیای لەو وڵاتە دەستبەسەر کرد، ئەمەش كاردانەوەی تووندی بەدوای خۆی دا هێنا، لەكاریگەرترین كاردانەوەكان لەبەرامبەر ئەو هەنگاوە حكومەتی هۆڵەندا وەزیری پێشووتری دەرەوەی هۆڵەندا، بێن بۆت، سەبارەب بە هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی نیشتنەوەی فڕۆکەکەی وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو،دەلێت”رێگە نەدان بە وەزیری دەرەوەی تورکیا و هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی نیشتنەوەی فڕۆکەکەی، هیچ لایەنێکی نییە مایەی تێگەیشتن بێت”.

پاش ئەو هەنگاوانەی حكومەتی هۆڵەندا لەبەرامبەر وەزیرەكانی توركیادا، خۆپێشاندانێكی بەرفرەوان لەلایان توركەكانی دانیشتووی هۆڵەندا دژی ئەو هەنگاوەی هۆڵەندا دەستی پێكردوو، لە خۆپێشاندانەكە كە دژایەتی خۆیان بۆ رێگریکردن لە مەولود چاویش ئۆغڵو و دەستبەسەر کردنی وەزیری کۆمەڵایەتیی تورکیا كرا لەناو هۆڵەندا،” ئاڵای وڵاتەکەیان و وێنەی رەجەب تەییب ئەردگان، سەرۆک کۆماری تورکیایان بەرز دەکردەوە.

لەبەرامبەردا پۆلیسی هۆڵندا رایگەیاندووە، کە کاروانێکی پۆلیس هاوڕێیەتیی وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتیی تورکیا دەکات تاوەکو دەگاتە سنوور ئەڵمانیا و نابێ لە هۆڵەندا دابەزێ یاخود وتار بۆ لایەنگرانی پارتی داد و گەشەپێدان ئاکەپەی دەسەڵاتدار، لە هۆڵەندا، بدات. شایانی باسە، ئەو دوو وەزیرەی تورکیا بە نیازبوون وتار پێشکەشی هاووڵاتییانی تورکیا لە هۆڵەندا بکەن، بەمەبەستی بانگەشەکردن بۆ دەنگدان بە بەڵێ بە دەستووری نوێی تورکیا، کە بڕیارە لە مانگی نیسانی 2017 لە ریفراندۆمێکدا دەنگی لەسەر بدرێت.

Back to top button