سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هێرشەکەی سەرفڕۆکەخانەی ” ئەبها ” سەرکۆنە دەکات .

 

مەسروربارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا سەرکۆنەی هێرشەکەی ئەمڕۆی سەر فڕۆکەخانەی ” ئەبهای ” سعوودیە دەکات .

لە تویتەکەی سەرۆی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە “بە توندی هێرشەکەی ئەمڕۆی سەر فڕۆکەخانەی ئەبها سەركۆنە دەكەم. زیادبوونی هێرشەکانی ئەم دواییە لە ڕێگەی درۆنەوە جێگای نیگەرانیمە، بەتایبەتییش لە بەئامانجگرتنی ژێرخانی مەدەنی. هاوخەمی دەردەبڕم بۆ خەڵک و حکوومەتی سعوودیە”.

جێگەی ئاماژەیە لە ئەنجامی هیرشی چەند درۆنێکی حوسییەکان بۆ سەر فڕۆکەخانەی شاری ئەبها ، 12 کەس بریندار بوون .

 

Back to top button