بەهۆی پەكەكە و نائارامی سنوورەكان تەنها لەیەك ناحیەی كوردستان زیاتر لە 100 گوندی چۆڵكراون
بەهۆی پەكەكە و نائارامی سنوورەكان تەنها لەیەك ناحیەی كوردستان زیاتر لە 100 گوندی چۆڵكراون و بهم جۆره كارانهى پهكهكه زيانێكى زۆر بهر ههرێمى كوردستان و بهتايبهتيش ناوچه سنوورييهكان كهوتووه بۆنهته هۆى ئهوهى بههانه بدهن به توركيا بۆردوومانى ئهو سنوورانه بكات له كاتێكدا سنوورى ئهوان ههرێمى كوردستان نيه .”
له بهدواداچوونێكى دهزگاى ميديايى ( خواكوڕك) له ناوچه سنوورييهكان دهركهوتووه، بەهۆی بەردەوامی شەڕ و پێكدادانی نێوان چەکدارانی پەکەکە و سوپای تورکیا لە نێو خاکی هەرێمی کوردستان، بە هۆیەوە خەلكێكی زۆری سڤیل لە گوندە سنووریەكان بووەتە قوربانی و زەرەر و زیانی گیانی و ماددیی زۆریان پێگەیشتووە و گرفتیان بۆ دروست بووە، ئەمە لە كاتێكدایە، زیاتر لە 100 گوندی دەڤەری برادۆست چۆڵكراون .
پارتی كرێكارانی كوردستان “پەكەكە”، لە سنوری شارەدێی سیدەكان و ناوچەكانی تری كوردستان ماوەی چەندین ساڵە لەگەڵ توركیا ڕووبەڕووی یەکتری دەبنەوە و بە هۆیەوە سەد گوندی دەڤەرەكە لە گەلی خواكورك و لۆڵان و خنێرە چۆڵكراون و دانیشتوانی روویان لە سەنتەری ناحیەکەو قەزای سۆران کردووە.
” پەكەكە ژیانی دانیشتووانانی تاڵ كردووە “
شایەنی باسە، ئەم جۆرە كارانەی چەكدارانی پەكەكە زیان بە هەرێمی كوردستان و گوندە سنوورییەكان گەیاندووە، بەشێوەیەك بەهانەی داوەتە دەست سوپای توركیا كە بەشێوەی مەیدانی بە رووبەری 30 كیلۆمەتر داخلی ناوچە سنوورییەكانی سیدەكان ببێت و و ئارامی ناوچەكەیان تێكداوە .
شارەدێی سیدەكان كەوتۆتە سێگۆشەی سەرسنووری نێوان وڵاتانی كوردستان، توركیا و ئێران، خاوەنی 250 گوندە زیاتر لە 100 گوندی بەهۆی بوونی پەكەكە و بۆردمان و تۆپبارانەكانی وڵاتانی دراوسێ ئاوەدان نەكراونەتەوە و لە 20 ساڵی رابردوو بەهۆی پەكەكە و توركیا لە دەڤەری برادۆست دەیان كەس بوونەتە قوربانی.