هۆشیار زێباری: رۆژێکی دلتەنگە بۆ عێراق و من ستەمم لێکرا و ڕێز لە بریاڕی دادگا دەگرین
هۆشيار زێبارى لهبارهى بريارى ئهمرۆى دادگاى باڵاى فيدڕاڵى دهلێ: رۆژێکی دلتەنگە بۆ عێراق و من ستەمم لێکرا و ڕێز لە بریاڕی دادگا دەگرین، بڕیارێکی سیاسییە و ھەموو مەرجەکان و پەیرەوێکمان بڕیبوو ، دهشلێت: بە دڵنیاییەوە سەرکردایەتی ئێمە پێداچوونەوە بەو پرسە دەکات .
كهمێك پێش ئێستا له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانيدا، هۆشیار زێباری، گوتى، “ئهوهی بهرامبهرمان كراوه، بڕیارێكی سیاسییه و ستهمی لێ كراوه و، لهگهڵ ئهوهشدا ڕێز له بڕیاری دادگا دهگريت كه بڕیارێكی هەڕەمەكی بووە، ژیان لە خاڵێك ناوەستێت، ئێمە لە كار و كۆششەكانمان بەردەوام دەبین.”
زێبارى زياتر گوتى:” خۆمان كاندید كرد لەبەر چاومان بوو كە هەموو مەرجەكانمان تێدا بوو، ئێمە لەو كەسانە نین و غەریب نین بەو سیستەمە، بەڵكوو ئەو عێراقە ئێمە دروستمان كردووه، ئەو ماڵەی دەیبینن، ماڵی سەرۆك بارزانییە و لێرە دەستووری عێراق نووسراوەتەوە.”
له كۆنگره رۆژنامهوانييهكهدا گوتیشی:” خۆمان كاندید كرد، تەواوی مەرجەكانمان تێدا بوو، تەواوی دەستەكانمان بڕیوە كە وردبینیشیان كردووە تاوەكوو دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەریش، نووسراوی فەرمیمان هەیە كە تەواوی دەستەكان لەسەر كاندیدبوونمان رازی بوون، دواتر تانە لە بڕیاری كاندیدبوونمان درا كە سێیان لە كوتلەی یەكێتین، قسەیەكی عەرەبی هەیە دەڵێ ئەو ستەمەی لە نزیكەكانەوە دەكرێ كاریگەرترە، ئەو بڕیارە سیاسییە.”
زێباری ڕاشیگهیاند:” من ماوەیەكی زۆر وەزیر بووم و خزمەتی ئەم وڵاتەمان كردووە، ژیاننامە و رەفتارمان زۆر پاكترە لەو بەفرەی كە لە لوتكەی حەسارۆست هەیە.”
هۆشیار زێباری باسى لهوهشكرد كه: لە ئەمری وەلائی دۆسیەیەكیان هێناوە لە بابەتی نەزاهە، گوایە هەندێك شوققەم بۆ پاسەوانەكانم و دیپلۆماتكاران بە كرێ گرتووە، من خۆم چووم بۆ دادگای لێكۆڵینەوە لە كەرخ و ئیفادەی خۆم پێشكەش كرد، بێتاوان دەرچووم، كەچی ئەمڕۆ دەبینین چوونەتە بابەتێكی جیاواز، بەڵام سوپاس بۆ خوا ئێمە سەرمان بەرزە و هەموو مەرجەكەمان هەیە.”
زێباری ڕاشیگهیاند: من لە لایەن سەرۆك بارزانییەوە بەربژێر كراوم، ئەمەش گەورەترین شەرەفە.”
ههروهها روونيشى كردهوه: هەموو ئامانجیان ئەوە بوو هۆشیار زێباری نەگاتە پەرلەمانی عێراق و بچێتە كێبڕكێوە. پێشڕەوی كورد پارتییە، سەرۆكمان بارزانییە .”
گوتيشى :” ئیمانمان بەوە هەیە كە كاندیدكردنی من لە لایەن سەرۆك بارزانییەوە بۆ پۆستی سەركۆمار هەموو دونیا دێنێت. بڕیارەكەی ئەمڕۆ سیاسییە بەبێ پەردە، هەموو ڕێگەكانمان گرتبووەوە بەر، ئەم بڕیارەیان دا.”
دووپاتيشی كردهوه: ئێمە لە سیاسەت تێدەگەین، هێزی سیاسی لە پشت بڕیارەكەوە هەن و ئێمە دەیانناسین، بەڵام كاتی ماوە دیارییان بكەین.”
لهبارهی بوونی كاندیدی دیكهوه، گوتی: تا ئێستا هیچ كاندیدێكی دیكە نییە، من كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستانم. پارتێك تەمەنی حەفتا ساڵ بێت، بێگومان بژاردەی دیكەی دەبێت.”