حهج و عومرەی کوردستان: بهمافى خۆمان دهزانين رێكاری كارگێریی و یاسایی لە دژی هەر كەسێك بگرێتە بەر كه فێڵ لە هاووڵاتییان دهكەن
بەرێوەبەرایەتی گشتیی حهج و عومرەی هەرێمی کوردستان لەبارەی حێجی بازرگانی بۆ هاووڵاتییان ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و دهلێ: تاوەكوو ئێستا هیچ بڕیارێكی فەرمی لە لایەن عەرەبستانی سعوودیە بەدەستمان نەگەیشتووە سەبارەت بە هەبوونی پرۆسەی حەج بۆ ئەمساڵ .
لە راگەیاندراوێکدا، بەرێوەبەرایەتی گشتیی حهج و عومرەى ههرێمى كوردستان ئهمرۆ يهكشهممه، 13-2-2022، راى گهياند: “چەند رۆژێكە لە لایەن هەندێ سایت و پەیجەوە، بانگەوازی ئەوە دەكرێت كە حەجی بازرگانی بۆ هاووڵاتییان دابین دەكرێت، ئێمە لە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی كوردستان ئاگاداری هاووڵاتییان دەكەینەوە كە تاوەكوو ئێستا هیچ بڕیارێكی فەرمی لە لایەن عەرەبستانی سعوودیە بەدەستمان نەگەیشتووە سەبارەت بە هەبوونی پرۆسەی حەج بۆ ئەمساڵ و هەر زانیارییەكیش هەبێت ئەوا بە شێوەیەكی فەرمی لە دەزگاكانی ڕاگەیاندنەوە بڵاو دەكەینەوە”.
حهج و عومرهى كوردستان راشيگهياندووه: “داوا لە هاووڵاتییان دەكەین كە خۆیان بە دووربگرن لەم بانگەوازە بێ بنامایانە و سامانی خۆیان بە هەردەر نەدەن”.
ئهوهشى خستۆتهڕوو كه: “بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بە مافی خۆی دەزانێت كە رێكاری كارگێریی و یاسایی لە دژی هەر كەسێك بگرێتە بەر كە بیانەوێ بەناوی ئایین و پرۆسەی حەجەوە فێڵ لە هاووڵاتییان بكەن”.