کەرکوک : حەشارگەیەکی داعش بۆردومان کرا
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ئاشکرای دەکات ، حەشارگەیەکی چەک و تەقەمەنی سەر بە داعشیان بۆردوومان کردووە .
وەک لە ڕاگەیاندراوەکەی شانەی ئەمنیی عێراقدا هاتووە ، ئەو حەشارگەیەی داعش کە بۆدرومان کراوە دەکەوێتە ناوچەی ” وادی زەغیتون ” لە باشووری کەرکوک .
هاوکات ئاماژە بەوە کراوە بۆردومانەکە لە ڕێگەی ئاسمانی بە فڕۆکەی f16 ئەنجام دراوە .