بەرپرسانی باڵای ئەمریکا ، متمانەیان بە ڕاپۆرتەکانی هەواڵگری نییە ، بۆ هێرشکردنە سەر ئۆکراینا

 

بەرپرسانی باڵای کۆشکی سپی ، گومانیان لەو ڕاپۆرتەانە هەیە کە دەزگای هەواڵگری ئەو وڵاتە پێشبینی ئەوەیان کردووە ، ڕووسیا رۆژی چوارشەم هێرش بکاتە سەر ئۆکراینا .

هاوکات چەندین سیناتۆر داوایان کردووە ، هەواڵگری ئەمریکی خۆی بەدوور بگرێت لە پێشبینی کردن و تەنیا بە بەڵگە ڕاپۆرتەکان ئاراستەی کۆشکی بکرێن

ئەوە لە کاتێکدایە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جەیک سۆلیڤان جارێکی دیکە جەختی لەوە کردەوە داگیرکردنی ئۆکرانیا لەلایەن ڕووسیاوە دەکرێت لە هەر ڕۆژێکدا بێت ڕووبدات، سەرۆک بایدنیش وتی پشتیوانی لە ئۆکرانیا دەکات و بەرگری لە ناوچەکانی هاوپەیمانێتی ناتۆ دەکات.

 

سەرچاوە . voa

Back to top button