حکومەتی هەرێمی کوردستان و کەرتی تایبەت 9 بەنداو بە هاوبەشی دروستدەکەن .

 

بە پێی ئەو زانیاریانەی وەزارەتی کشت و کاڵ بڵاوی کردۆتەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوبەشی کەرتی تایبەت ئەمساڵ 9 بەنداو دروستدەکات .

. یەکێک لەو بەنداوانەش بەنداوی خێوەتەیە لە سنووری شارباژێڕ کە زیاتر لە 10 ساڵە حکومەت دەیەوێت دروستی بکات

 

بە پێی پلانی حکومەت، دروستکردنى 9 بەنداو لەگەڵ کەرتى تایبەت بۆ گلدانەوەى 7 تاوەکو 8 ملیار مەتر سێجایە، ئەوە لە چوارچێوەى دروستکردنى 250 بەنداو و کۆگاى ئاویدایە کە تاوەکو ئێستا 19 دانەی دیکەیان تەواوبوون یان نزیکن لە تەواوبوون.

Back to top button