نەبوونی پارە تەنیا لە بانکەکانی سلێمانی بۆتە دیاردە

 

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانیكدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات کێشەی نەبوونی پارەی کاش تەنیا لە بانکەکانی سنووری سلێمانی بۆتە دیاردە ئەی بۆ لە بانکەکانی هەولێر و دهۆک پارە هەیە .

 

لەمبارەیەوە ئەمڕۆ دوووشەممە عومەر گوڵپی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان لە لیدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی : ، “کێشەی نەبوونی پارە لە بانکەکاندا تەنیا لە سنووری سلێمانی هەیە؛ راستە بەگشتی سستی لە دابەشکردنی مووچە هەیە، بەڵام نەبوونی پارە لە بانکەکانی هەولێر و دهۆک نییە و کاتێک حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی مووچە دابەش دەکرێت، لە بانکەکانی هەولێر و دهۆک بێ گرفت دابەشدەکرێت

هاوکات گوڵپی ئاماژەی بەوە کرد ، وەزارەتی دارایی لیژنەیەکی بۆ هۆکاری نەمانی پارە لە بانکەکانی سلێمانی پێکهێناوە، بەڵام هیچ زانیارییەکی بە پەرلەمانتاران و هاونیشتمانیان نەداوە.

 

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمان دەڵێت : “زۆرجار دەگوترێت سیولە نەماوە لە بانکەکاندا، ئەوە هیچ راست نییە، چونکە بانکەکانی هەرێمی کوردستان تەنیا کاریان وەکو قاسەیەک وایە. ئەی ئەو داهات و پارەیە چی لێدێت کە هەیە؟”

لە کۆتایشدا ئاشکرای دەکات هە بۆ مەبەستی تاوتوێی ئەو دیاردەیە ئەمڕۆ دووشەممە لیژنەکەیان کۆدەبێتەوە.

Back to top button