عەلی حەمەساڵح: 19 پارچە زەویی نایابی سلێمانی بە نایاسایی بە پێنج کۆمپانیا دراون بایی ملیۆنان دۆلارن و سلێمانیی پێ ده‌كرێ به‌ شارێكی نموونه‌یی و هاوچه‌رخ.

په‌رله‌مانتارێكى گۆڕان، ئاشكراى ده‌كات،  19 پارچە زەویی نایابی سلێمانی بە نایاسایی بە پێنج کۆمپانیا دراون، له‌ كاتێكدا موڵكی وه‌زاره‌تی دارایین و بایی ملیۆنان دۆلارن و سلێمانیی پێ ده‌كرێ به‌ شارێكی نموونه‌یی و هاوچه‌رخ.

له‌ پۆستێكى ڤيديۆييدا كه‌ ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌، 14-2-2022، عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، په‌رله‌مانتاری گۆڕان، بڵاويكردۆته‌وه‌، ده‌ڵێ:”لێكۆڵینه‌وه‌م له‌سه‌ر دۆسیه‌ی زه‌وییه‌ك ناسراو به‌ گه‌راج مه‌سڵه‌حه‌، ده‌ست پێ كرد و بردمه‌ دادگه‌، دواتر ده‌ركه‌وت 18 پارچه‌ زه‌ویی دیكه‌یه‌ و به‌ نایاسایی دابه‌ش كراوه‌ كه‌ 10 دۆنمن، له‌ شوێنێكی ستراتیژیی سلێمانییه‌ له‌ ته‌نیشت مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی، رۆژی 18/3/2003، نه‌رمین عوسمان، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران – ئیداره‌ی سلێمانی بووه‌ به‌ وه‌كاله‌ت، موڵكی ژماره‌ 111/123 كه‌رتی هه‌شتی ئابڵاخی كردووه‌ به‌ موڵكی كۆمپانیای داناز، به‌ده‌ر له‌ یاسای ژماره‌ 23ی فرۆشتن و به‌كرێدانی موڵكی ده‌وڵه‌ت، واته‌ به‌ده‌ر له‌ یاسا ئه‌و كاره‌ی كردووه‌.

عه‌لى حه‌مه‌ ساڵح، ده‌شڵێت:” له‌ 1/4/2011، به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و كاته‌، ئه‌م بڕیاره‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌، ئه‌و زه‌وییه‌‌ و 18 پارچه‌ زه‌ویی دیكه‌ی نایابه‌ و گه‌ڕاندوویه‌تییه‌وه‌ بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی، دواتر دراوه‌ به‌ كۆمپانیاكانی داناز، نزار، تووژه‌ڵه‌، نۆكان‌ و پارچه‌ زه‌وییه‌كی دیكه‌ی نایاب دراوه‌ به‌ مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵایه‌تیی یه‌كێتی، هه‌موو به‌ڵگه‌كانیشم لایه‌.

وه‌ك ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى گۆڕان گوتيشى:” ئه‌و زه‌ويه‌، موڵكی وه‌زا‌ره‌تی دارایی و په‌یوه‌ندیی به‌ هیچ كۆمپانیایه‌ك نییه‌، ”

باسى له‌وه‌شكردووه‌ كه‌ چاوه‌ڕێی داواكاری گشتی و دادگا ده‌كات تا كاری خۆی بكا، ده‌شلێ:” ئه‌م زه‌وییانه‌ بایی ملیۆنان دۆلارن و سلێمانیی پێ ده‌كرێ به‌ شارێكی نموونه‌یی و هاوچه‌رخ.

Back to top button