سه‌رۆك بارزانی: چاوی هه‌موو پێشمه‌رگه‌كان ماچ ده‌كه‌م
سه‌رۆك بارزانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له یادی تێپه‌ڕبوونی 60 ساڵ به‌سه‌ر كردنه شانی چه‌كی شه‌ڕه‌فی پێشمه‌رگایه‌تیدا ڕایگه‌یاند كه چاوی هه‌موو پێشمه‌رگه‌كان ماچ ده‌كات.
سه‌رۆك بارزانی له تویتێكدا ڕایگه‌یاند “چاوی هه‌موو پێشمه‌رگه‌كان ماچ ده‌كه‌م”.
هه‌ر له تویته‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی ڕاشیگه‌یاند “سڵاو بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان”.
سه‌رۆك بارزانی له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا و له ڕێكه‌وتی 20ی ئایاری ساڵی 1962 چه‌كی شه‌ڕه‌فی كرده شان و بوو به پێشمه‌رگه.
باره‌گای بارزانی به‌م بۆنه‌یه‌وه له په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند “شەست ساڵ خەباتی نەپساوەی پێشمەرگایەتیی سەرۆك، بۆ هەموومان چرای ڕێگەی خەبات و كۆڵنەدانە”.
ڕاشیگه‌یاند “شەست ساڵەی پێشمەرگایەتیت پیرۆز، سەرۆك. بە خەبات و تێكۆشانی بێوچانت، فێرت كردین بڵێین: “نا بۆ بندەستی”.